بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە سەروبەندی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی دوازدەیەمین خولی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و شەشەمین خولی مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری، کۆمەڵێک لە ئەوانەی کە یەکەم جارە دەنگ دەدەن و بنەماڵەی شەهیدان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 9 ی ڕەشەممە بە ئامادەبوون لە حسێنییەی ئیمام خومەینی لەگەڵ ڕێبەری ئێران دیداریان کرد.
ئایەتوڵڵا خامنەیی لە بەشێک لە قسەکانیاندا وتیان: هەڵبژاردنی بەهێز و بەشکۆ یەکێک لە ئەرکانەکانی ئیدارەی ڕاستەقینەی وڵاتە
ڕێبەری ئێران درێژەیان دا: ئێمە ئەگەر بتوانین بە جیهان نیشانی بدەین کە گەل لە بوارە گرینگ و دیاریکەرەکانی وڵات بەشدارن، وڵاتمان ڕزگار کردووە و بەرەوپێشمان بردووە.
وتیشیان:هەندێک لایەن لە ناوخۆ بایەخ نادەنە هەڵبژاردنەکان، من هیچ کەسێک تاوانبار ناکەم بەڵام ئەوە دەڵێم کە ئەبێ لە ڕوانگەی بەرژەوەندی نەتەوەییەوە بڕوانینە هەڵبژاردنەکاندا نەک لە ڕوانگەی لایەن و گرووپێکی تایبەتەوە.
ڕێبەری ئێران زیادیان کرد: ئەگەر هەڵبژاردن لاواز بێت، لە زیانی هەمووانە. هەر کەسێک کە ئێران گەل و ئاسایشی خۆی خۆش دەوێت بزانێت ئەگەر هەڵبژاردن لاواز بەڕێوە بچێت هیچ کەسێک سوود نابات و هەمووان خەسار دەبینن.
هەروەها وتیشیان: کەسانێک هەن کە پێیان خۆش نییە لە هەڵبژاردن بەشداری بکەن یان کەسانی دیکە هان دەدەن بۆ ئەو کارە. ئەوانە زیاتر بیر بکەنەوە؛ دەنگدان هیچ دەستکەوتێکی نییە و کێشەیەک چارەسەر ناکات.
ئایەتوڵڵا خامنەیی لە بەشی کۆتایی قسەکانیاندا پرسی غەززەیان وەک پرسی بنەڕەتی جیهانی ئیسلامی خستەڕوو و وتیان: پرسی غەززە ئیسلامی بە جیهان ناساند و دەرکەوت کە ئیسلام و دۆزی ئایین بووە هۆی دەسەڵات و خۆڕاگری گەل و تەسلیم نەبوون بەم هەموو بۆردومانانە و ئەو کارەساتەی زایۆنیستەکان خولقاندیان.
جەختیشیان کرد: ئه م کێشەیه ڕاستی کەلتوور و شارستانییەتی ڕۆژئاوای به جیهان نیشان دا و ڕوون بووەوە که ئەو سیاسەتانەی له دایکبووی ئەم کولتوورەن تەنانەت ئاماده نین دان به ژینۆسایدی فەلەستینییەکاندا بنێن.
ڕێبەری وتیان: ، ئەوانە بە کردەوە ڤیتۆی بڕیارنامەکانی فەلەستینییەکان دەکەن لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان .
ڕاشیانگەیاند : خۆسوتاندنی ئەفسەری هێزی ئاسمانی ئەمریکا لە ناڕەزایەتی بە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی، نیشانەی ڕیسوایی و فەزاحەتی سیاسەتی دژە مرۆڤی ئەمریکا و کولتوری گەندەڵ و ستەمکاری ڕۆژئاوایییە.
ئاماژەشیان دا تەنانەت ئەم کەسە کە لە کولتوری ڕۆژئاوادا پەروەردە بووە لە قووڵایی فەزیحەی ئەم کولتوورە تێگەیشتووە.
هیواشیان خواست خوای گەورە سەرکەوتنی تەواو بە ئیسلام و موسڵمانان و فەلەستین و بەتایبەتی غەززە ببەخشێ.
Your Comment